کۆمەڵێک بڕیاری نوێ بۆ ماتۆڕسكیلەكانی كاری دلیڤەری راگەیەنرا

SNN
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كۆمەڵێك بڕیار و ڕێنوێنیی نوێ بۆ ماتۆڕسكیلەكانی كاری دلیڤەری دەكەن راگەیەنرا، پێویستە لە ماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێی بكەن، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایار، میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو پیشانەی بە ماتۆڕسكیل دەكرێن و پەیوەندییان بە كاروباری هاووڵاتییان هەیە، چەند بڕیارێكیان بۆ دەرچوو.
ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم ئەو خاوەن دوكانانەی ماتۆڕسكیل ئیشی گەیاندنیان بۆ دەكەن، پێویستە بەڵێننامە پڕ بكەنەوە، لە هەمان کاتدا دەبێت ئەو ماتۆڕسكیلەی كارەكەی پێ دەكرێت، بەشێوەیەكی فەرمی لە هاتوچۆ تۆمار كرابێت.
ئاشکرایکردووە، بڕیار دراوە ڕەنگی پێشنیاركراوی ماتۆڕسكیلی گەیاندن بۆ فسفۆر و جلی ماتۆڕسكیلەكە بە زەرد دیاری بكرێت، هەروەها ستیكەرێك بە ماتۆڕسكیلەكە دەبەسترێتەوە كە ئاماژە بەوە دەكات تۆماركراوە لە هاتوچۆدا.
روونیکردووەتەوە، داتای ئەو ماتۆڕسكیلانە دوای پەسەندكردنیان، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتی دەكرێن، بە بەردەوامی داتاكان نوێ دەكرێنەوە و سەرجەم شۆفێری ماتۆڕسكیل ناسنامەیان دەبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









