وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەشیوەی حەواڵە 139 هەزار دینار دەكەوێت ئەمە وایكردووە كە بەردەوام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕوو لە دابەزین بكات، هاوكات زیادكردنی خستنەڕووی دۆلاریش لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هۆكارێكە بۆ ئەوەی نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 143 هەزار دینار دابەزێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندی بە رێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە، بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەكی 139 هەزار دینار دەكەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە كە زیاد لە 200ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێشبینی دەكەین نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت ئەگەر هیچ ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراو نەیەتە پێشەوە و هەروەها بانكی ناوەندیش بەردەوام بێت لەسەر خستنەڕ,وی ئەو ڕێژە زۆرەی دۆلار، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 142 هەزار دینار دادەبەزێت.
وتەكانی وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









