نوێترین زانیاری لەبارەی دیاركردنی وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەحخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژی بەوەدەكات، لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆن وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەكات چونكە لەهەموو حاڵەتەكاندا ناتواندرێت لە 10/6 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لەو ماوەیەی كە تەمەنی كۆمیسیۆن درێژكراوەتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەهەر كاتێكدا بێت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و بەراورد بە هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم بۆ كۆمسیۆن ئاسانترە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا ناتواندرێت لە 10ی حوزەیران هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی ئەوەی وپێیەی ناتوانرێت لەو وادەیەی كە دیاركرابوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆن وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەكات، ئەوەش بەگوێرەی ئەو كاتەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەیخاتە روو، كاتێكی نوێ دیاری دەكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ د. بڕیار ڕەشید ئەنندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاندبوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەنگی لەسەر درا بە جۆرێك تە مەنی كۆمسیۆن تا بەرواری 6/1/2025 درێژكرایەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









