وهزارهتى دارایی عێراق: حكومهتى ههرێم داهاتى نانهوتى رادهستنهكردووه

تهیف سامى، وهزیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN
وهزیرى دارایی عێراق رایگهیاند، حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50% داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری ناردووە، بەڵام دوای پشکنین دەرکەوت پارەی نەناردووە.
لە رۆژی 9ی مانگی ئایار وەزارەتی دارایی عێراق به واژووى تهیف سامى، وهزیرى وهزارهتهكه نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردوە و تێیدا هاتوە، “لە نووسراوی حکومەتی هەرێم هاتوە کە رێژەی 50٪ی داهاتی خاڵە سنورییەکان و رێژەی 50٪ی داهاتی باجی مانگی شوبات دەخرێتە سەر گەنجینەی فیدڕاڵی، بهڵام تاوهكو ئێستا نهخراوه”.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم پێشێلکاری بڕگەی دوەمی ماددەی 21ی بودجە و ماددەی 29ی یاسای کارگێری دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 دەکات کە نەخەشەی دابەشکردنی داهاتی دەروازە سنورییەکان دادەڕێژێت”.
وهزارهتى دارایی عێراق ئاماژهى بهوهشكردووه، “لە نووسراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتوە داهاتە نانەوتییەکانی مانگی شوبات و ئازاری ساڵى 2024 رادەستدەکرێت، بەڵام ئاماژە بە داهاتی مانگی کانونی دووه نەکراوە، بۆیە حکومەتی هەرێم پێشێلکاری لە دەقی ماددەی (12/دوەم/د)ی یاسای بودجەی گشتی کردوە، چونکە تەواوی داهاتی نانەوتی رادەستنەکردوە.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوەشکراوە، هەژماری تایبەت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق بۆ داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، باڵانسەکەی سفرە و هیچ بڕە پارەیەکی تێدا داغڵ نەکراوە.
دهقى نووسراوهكهى وهزارهتى دارایی عێراق

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








