حاجیانی هەرێمی كوردستان بێبەش دەبن لە پێدانی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاری دەركردووە بە پێدانی بڕی سێ هەزار دۆلار بە حاجییان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم بوونی نییە و هاوكات بانكی TBIیش تاوەکو ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە حاجییانی هەرێم بۆیە پێدەچێت حاجیانی هەرێم بێبەشبن لە وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە بەنرخی فەرمی.
شێخ نیاز نەقشبەنی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی 27ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم لە ڕێگەی ئاسمانی و هاوكات لە ڕۆژی 29ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی حاجیان لەڕێگەی وشكانییەوە بەرەوە سعودییە بەڕێبكەون، لەگەڵ ئەوەشدا تا 5/6/2024 كۆتا وەجبەی حاجییانی هەرێم دەگەنە سعودییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاری دەركردووە بە پێدانی بڕی سێ هەزار دۆلار بە حاجییان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم بوونی نییە و هاوكات نوسراویشمان ئاڕاستەی بانكی TBIی كردووە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە حاجیانی هەرێمیش بتوانن سودمەند ببن لەوەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ وەڵامێكی ئەرێنیمان لەو بانكەشەوە وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەحاجییانی هەرێم ، بۆیە پێدەچێت حاجیانی هەرێم بێبەشبن لەوەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە بەنرخی فەرمی.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومەرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە سەفەری حەج دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەردوو شاری مەكە و مەدینە شوێنی مانەوەی نزیكمان بۆ ئامادەكردوون و لەگەڵ ئەوەشدا تیمی پزیشكی ئامادەكراوە لە سعودییە دوو نۆرینگە دەكەینەوە بۆ ئەوەی هەر حاجییەك پێویستی پێی بوو سەردانی ئەو نۆرینگانە بكات بێبەڕامبەر.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








