کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

SNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 24-05-2024، ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، هاوكات پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەینێ شەممە 25-05-2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورە بروسكە هەیە، هاوكات پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34
سلێمانى: 33
دهۆک : 34
زاخۆ : 35
هەڵەبجە : 35
کەرکوک: 38
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 20
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









