“فراكسیۆنی یەكێتی لە هەوڵێ دامەزراندنی 11 هەزار دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دانەمەزراون كە ژمارەیان گەیشتووەتە 11 هەزار دەرچوو، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هەمواری پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمیش دابمەزرێن.
بەدریە حسێن، ئەندامنی لیژنەی خوێندنی باڵا و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆئەوەی هاوشێوەی سیێ یەكەمەكانی زانكۆكانی عیراق، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستانیش بەپێی پسپۆڕییان دابمەزرێن كە ژمارەیان نزیكەی 11 هەزار دەرچووە، چونكە لە ساڵەكانی خوێندنی 2017 تا خوێندنی ساڵی 2023 هیچ دەرچوویەكی یەكەمەكان لەزانكۆكان دانەمەزراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا هەموو هەوڵێك دەدەم كە بڕیاری دامەزراندنی خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە پەیوەندیداین داوای لیستی یەكەمەكانمان لەحكومەتی هەرێم كردووە، چونكە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیانە لەو بڕیارە سوودمەند ببن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی حكومەتی عیراقی گفتوگۆمان كردوەو لارییان نیە لەدامەزراندنی ئەو خوێندكارانە، بەڵام داوای لیستی ناو و كۆدی خوێندكارانیان كردوەو ئێمەش داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم كردووە، كە ناوەكان بۆ ئەنجومەنی راژە بنێرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









