“گرفتى گه‌وره‌ى به‌رده‌م ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بوو”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لە هەمواری پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی جیاكراوەتەوە، ده‌شڵێت: “گرفته گه‌وره‌كه چاره‌سه‌ر بووه و ئه‌وه‌ى ئێستا ماوه‌ته‌وه ته‌نیا پابه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ئايار، د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “ئەو گرفتە گەورەیەی كە ساڵی رابردوو لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێم بوو لە بودجەی گشتی عێراق بڕگەی خەرجی فیعلی بوو، چونكه پاره‌ى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو خەرجییە دابیندەكرا، بەڵام لە هەمواری پرۆژە یاساكە ئەو بڕگەیە لابراوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی فیعلی جیاكراوه‌ته‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا ئه‌مه كۆتایی كێشه‌ى مووچه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟ جه‌مال كۆچەر وتى: “بە پەسەندكردنی هەمواری پرۆژەیاساكە لە پەرلەمان گرفتی گەورەی مووچەی فەرمانبەران بەیەكجاری چارەسەر دەكرێت، بەڵام بەمەرجێك حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانی بەتایبەت لە گەڕاندەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێت به‌ده‌سته‌وه تاوه‌كو گرفت بۆ نەناردنی پشكی هەرێم دروستبكات”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی، “لە بودجەی گشتی عێراق پشكی مووچەی مانگانەی هەرێم بە زیادەوە تەرخانكراوە كە بۆ هەرمانگێك زیاد لە 965 ملیار دینارە”.
له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، جه‌مال كۆچەر ئاشكراى كرد، “بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، پێویستە مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و سوودمەندانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان هاوتای عێراق بكرێن ئەوەش لە هەموارەكەدا جێگەی كراوەتەوە”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
32 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
36 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
32 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
36 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









