سەگی بێلانە لە هەولێر زۆربوون و لەدوو ڕۆژدا دوو هاووڵاتی بەهۆی پەلاماردنی سەگەوە گیانیان لەدەستداوە

سەگی بێلانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ساڵی ڕابردوو شێلتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی سەگەبێلانەكانی هەولێر جێبەجێكرا، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و تەنها لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی لە هەولێر بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و ساڵی ڕابردووش زیاد لە 800 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆماركراوە.
قارەمان ڕەسوڵ، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی دارەتووی سەربە شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانە و بەرەڵا لە كۆلان و بازاڕو شوێنە گشتیەكانی هەولێر زۆر زیادیكردووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان بەتایبەت منداڵانی هەولێر دروست ببێت هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە گوندی باغەمرەی نزیك دارەتوو سەگ پەلاماری پیاوێكی تەمەن 45 ساڵیدا و لووتی بەتەواوی لێكردەوە، دوای ئەوەی بۆماوەی چەند رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، بەهۆی نەبوونی دەرزی دژە گەشتن گیانی لە دەستدا، هاوكات شەوی رابردووش گەنجێكی تەمەن 17ساڵ كەبەر لەچەند ڕۆژێك سەگ پەلاماری دابوو بەهەمان شێوەی لە دارەتوو، بەهەمان شێوە شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوبوونەوەی ئەو سەگانە سەرەڕای ئەوەی بوونەتە جێگای مەترسی بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان، لەهەمان كاتیشدا بوونەتە هۆی ناشیرینكردنی سیمای شاری هەولێر ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی تەندروستیشەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییان لێدەكرێت، بۆیە وەك نوێنەری چەند گەڕەكێكی هەولێر سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێرمان كردووە بۆ ئەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوبابەتە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئەو گرفتە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە دەست SNN كەوتوونە ئەوە خراوەتەڕوو تەنها لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 800 حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەوسەگانەوە تۆماركراون وهەندێكیشان بەهۆی ئەوپەلاماردانەوە مەترسی لەسەر ژیانیاندروست بووە، هاوكات هەر لە ساڵی ڕابردوو شێلتەرێك بۆ كۆكردنەوەی ئەو سەگە بێلانانە دروستكرا بەڵام نەتواندرا گرفتەكە چارەسەر بكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









