سعودیە هۆشداریی بەم کەسانە دەدات لە وەرزی حەجدا سەردانی مەککە نەکەن

SNN
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی ڤیزای جۆراوجۆریان هەیە و سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، داوا دەکات سەردانی مەککە نەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئازار، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە پەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڤیزای جۆراوجۆریان هەیە و سەردانی سعدویەیان کردووە، لە وەرزی حەجدا سەردانی مەککەی پیرۆز نەکەن، بە پێچەوانەشەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.
هاوکات، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشکرایکردووە، جگە لە ڤیزای تایبەتی حەج، ڕێگە بە هەڵگرانی هیچ جۆرە ڤیزایەکی دیکە نادرێت لە وەرزی حەجدا بچنە شاری مەککەی پیرۆز.
بۆ ئەوەش، داوای لە گەشتیاران کرد لە ماوەی نێوان 15- زیلقەعدە-15ی زیلحەججە نە بچنە مەککە و نە لەوێ بمێننەوە، بە پێچەوانەشەوە بە پێی یاسا و ڕێساکانی سعودیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکار و پلانانە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی حاجییان داڕێژراون.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









