“ئەوەی هەرێم دەیكات لەبارەی تەوتین كات كوشتنە و بەوجۆرە نییە دادگا بڕیاری لێداوە”

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیانپێكردووە لەناردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بانكی TBIی بەمەبەستی تەوتین جۆرێكە لەكات كوشتن و هێشتا ئەو بانكەش بڵاوینەكردووەتەوە كە دەستان بە تەوتین كردووە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا ئەو تەوتینە بەوجۆرە نیە کە دادگا بڕیاری لێداوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوە بەڕوونی هاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان تەوتین بكرێن، بەڵام ئەوەی ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستپێكردووە لە ناردنی ناوی فەرمانبەران بۆ بانكی TBIی تێناگەین ئەمە چ جۆرە تەوتینكردنێكە، چونكە تا ئێستا دیار نییە ئەو بانكە كاری لەسەر تەوتینی ئەو فەرمانبەرانە کردووە یاخود نا كە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناوەکانیانی ناردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە نوسراومان ئاراستەی بانكی TBIی كردووە و داوای ڕوونكردنەوەمان لێكردووە ئاخۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی باسی لێوەدەكەن لە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیدایە یاخود لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری مندایە، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی TBIی دەكەین و پیشمانوایە كە وەڵامەكەیان هاوشێوەی ناوەڕۆكی ئەو نوسراوە دەبێت كە بەر لەچەند ڕۆژێك بڵاویانكردەوە و جەختیانلەوەكردەوە ناچنە ناو پرۆژەی هەژماری من.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم و دەیكەن لەبارەی تەوتینی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها كات كوشتنە، چونكە تا ئێستا تەنها ناوی 800 فەرمانبەر ڕەوانە كراوە لەكاتێكدا زیاد لە یەك ملیۆن فەرمانبەر مووچە وەردەگرن و دەبێت تەوتین بكرێن، بۆیە ئەگەر بەم جۆرە پرۆسەكە بەخاوی بەڕێوەبچیت پێناچێت بەم زووانە بتواندرێت كاری تەوتینی فەرمانبەران تەواو بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









