سعودیه بۆ حاجیان:پاره‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن

SNN-
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه لە راگەیەندراوێکدا حاجیان ئاگاداردەکاتەوە کە له كاتی گه‌شتی حه‌جدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر له پێویستی خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، پشت به پاره‌ی پێشوه‌خته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ببه‌ستن و ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنن.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له زنجیره‌یه‌ك پۆست‌دا له هه‌ژماره‌كانی سۆشیال میدیا، پاكێجێكی ئامۆژگاری پێشكه‌ش به حاجیان كرد له به‌ڕێوه‌بردنی باشی دارایی گه‌شته‌كه‌یان بۆ حه‌ج، به‌مه‌ش خۆیان له كێشه‌كانی هه‌ڵگرتنی بڕه پاره‌ی زۆر به دوورده‌گرن.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت:”پابه‌ندبن به‌رێكار و رێنماییه‌كان و پێویست ناكات بڕه پاره‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگریت له گه‌شته‌كه‌تدا بۆ حه‌ج، ته‌نها به‌شی پێداویستیه‌كانت هه‌ڵبگره و پێشوه‌خته كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان بده، پشت به پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ببه‌ستن”.
راشیگەیاندووە:”لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شانشینی سعودیه خواستیان له داڕشتنی ڕێڕه‌وێكی دارایی هه‌بو كه سه‌رجه‌م ڕسومات و تێچوی خزمه‌تگوزاری پێشوه‌خته بدرێن، له‌وانه‌ش تێچوی مانه‌وه و گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها تكتی گه‌ڕانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی حاجی بیكات و پێویست نه‌كات بڕه پاره‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگرێت، بۆئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی هه‌وڵی ساخته‌كاری دارایی نه‌بنه‌وه”.
دەشڵێت:”ئه‌م ئامۆژگارییانه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی نێوده‌وڵه‌تیدا دێن كه به 15 زمان، له رێگه‌ی میدیای دیجیتاڵی و ته‌قلیدی و له فڕۆكه‌خانه‌كانی 20 وڵات ده‌ستیانپێكردووە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









