39 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى له ئه‌ڵمانیاوه دیپۆرتى عێراق ده‌كرێنه‌وه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ئۆلاف شۆڵدز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا | فۆتۆ: DW
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار عێراقى كه مافى په‌نابه‌ربه‌تیان له‌و وڵاته ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ئایار، عه‌باس جه‌هانگیر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “عێراق و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى له ئه‌ڵمانیاوه له‌چوارچێوه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێنماییه‌كانى ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئه‌و كه‌سانه كێن كه رێككه‌وتنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و كه‌سانه سه‌رجه‌میان مافى په‌نابه‌ریه‌تیان ره‌تكراوه‌ته‌وه له ئه‌ڵمانیا، یاخود پێشینه‌ى تاوانیان هه‌یه”.
به وته‌ى عه‌باس جه‌هانگیر، “ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاووڵاتیه عێرقیانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان و به‌ڕێزه‌وه تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆیان بكرێنه‌وه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ماوه‌ى رابردوودا به دوو كۆمه‌ڵه 39 كه‌س و 60 كه‌س گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق”.
به وته‌ى عه‌باس جه‌هانگیر، “رێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه خۆبه‌خشانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه نایانگرێته‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









