
ژنانی کەمپی هۆڵ
SNN
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ژنێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی شاندێکی بەریتانی کردەوە، بەمەش تەنیا لەم مانگەدا 25 کەسی بیانی لە خانەوادەی چەکدارانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا، ڕادەستی وڵاتەکانیان بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار کەسەی ڕادەستی شاندە بەریتانییەکە کراونەتەوە، لە کەمپی ڕۆژ دەست بەسەربوون کە یەکێک لەو دوو کەمپانەی ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدا دەست بەسەر کراون.
هەروەها ئیدارەی خۆسەر لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار هاووڵاتییە بەریتانییەیان ڕادەستی شاندێکی فەرمی بەریتانی کردووەتەوە کە ئان سنۆ نێردەی تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لە سووریا سەرۆکایەتیی دەکرد، لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش بڵاوی کردووەتەوە، کە بەریتانیا کار ئاسانی زۆری کردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان کە لە کەمپەکانی سووریان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









