
مووچە
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “وردبینی لە خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواوبووە و ئەم هەفتەیە مووچەکانیان دەگات”.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیای رەسمیی یەکێتی راگەیاند، “بەپێی بەدواداچوونەکانمان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لەدەرەوەیە، تاوەکو ئێستا واژوو نەکراوە و ئەوەش هۆکاری دواکەوتنەکەیەتی”.
دەشڵێت، “پێش کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانی ماوە درێژکراوەی پەرلەمان پێویستە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 پەسەند بکرێت و وەک لیژنەی دارایش دوو دانیشتنمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە”.
د.نەرمین مەعروف، ئاماژە بەوەش دەکات، “چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەکانیش کە ماون رەوانەی هەرێم بکرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









