بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لەچەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارین دەبێت

دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە دواینیوەرۆ ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ.
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پلەی گەرمی بە (3-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، نزم دەبێتەوە.
پەیوەست بە کەشوهەوای سبەینێ لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی کەم هەیە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33
سلێمانی : 30
دهۆک : 31
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 33
زاخۆ : 31
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 36
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









