وەزیری دارایی بانگهیشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەكرێت پرسی مووچەی هەرێم بڕیاری لەبارەوە دەدرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی یەكشەممە وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن، یەكێك لە تەوەرەسەرەكییەكان پرسی پشكی هەرێم و بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت كە بڕیار و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە سبەی یەكشەممە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق بێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا چەند بابەتێكی گرنگ تاوتوێدەكرێن كە ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە بابەتی پشكی هەرێم و مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم، بابەتی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە، لەكاتێكدا دەبوو هەرزوو حكومەتی هەرێم دەستی بە بەبانكیكردنی مووچە بكردایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، تاوتوێی هەنگاوەكانی چارەسەركردنی مووچە و هەمواری بودجە دەكرێت، هاوكات پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكرێت هیچ گرفتێكیش بۆ مووچەی مانگی ئایار دروست نابێت، بەڵام گرنگە كە حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت بە گێرانەوەی داهاتی ناوخۆ و بەبانكیکردنی مووچە لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، خودی وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیكەی باڵای حكومەتی عێراقی چەندین جار لایەنی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە كە ئامادەیی نیشان بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەك خۆی، بەبێ ئەوەی بیانوو بێننەوە بۆ نەگێرانەوەی داهات و بابەتی بە بانكیکردنی مووچەی فەرمانبەران چونكە حكومەتی عێراقی و وەزیری دارایی سورە لەسەر ئەوەی ناچنە ژێرباری پرۆژەی “هەژماری من” بۆ بە بانكیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









