“بوونی ناوی پێشمەرگەی بیانی بووەتە گرفت لەبەردەم ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان”

پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بوونی ناوی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە پارەی ئەو هێزانە بنێرێت، چونكە بەگوێرەی یاسا ناتواندرێت مووچە بە كەسێك بدرێت كە ناسنامەی عێراقی نەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەگەڵ ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تەواو بووە و تەنها ماوەتەوە وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەرناردنی پارەی ئەو شوێنانە بكات كە تا ئێستا مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەركەوتووە كە لە لیستی هێزەكانی یەكەی 80 ناوی پێشمەرگەكانی هێزی ڕۆژ بوونیان هەیە كە بەگوێرەی یاسا ئەو هێزانە ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە و خەڵكی سوریان و مافی ئەوەیان نییە مووچە لە عێراق وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق سەرۆكوەزیران و لایەنە پەیوندیدارەكانی دیكەی عێراقی لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە كە ناتوانێت مووچە بۆ كەسانێك بنێرێت كە خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان نین و بەڵام لەسەر پارەی عێراق مووچەیان پێبدرێت، بۆیە ئەم گرفتە هێشتا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە و داوا لە پارتی كراوە ئەو گرفتە چارەسەر بكات و لیستی مووچەی ئەو كەسانە بنیرێت كە ڕەگەنامەی عێراقییان هەیە نەك وڵاتێكی دیكە.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتێكی زۆر گەورە ڕووبەڕووی هێزەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە بەگشتی بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیزێكی بیانی كە هاووڵاتی هەریمی كوردستان نین بە بڕیاری حزبێكی سیاسی و لە پێناو بەرژەوەندی خۆی و دەستوەردان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان دروستیكردوون، ئەویش هێزی پێشمەرگەی رۆژە كە ژمارەیان دەگاتە 12 هەزار كەس و هەروەها پارتی ئازادی كوردستان (پاك) كە لەلایەن ( حسێن یەزدان پەنا) سەرۆكایەتی دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی 14 سالە ئەم هێزانە مووچە و بودجەیان لەسەر وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی زێرەڤانی دابینكراوە، لەكاتێكدا ئەو كەسانەی لەم هێزانەدا كۆكراونەتەوە ناسنامەی وڵاتێكی دیكەیان هەیە و هاووڵاتی عێراق یان هەرێمی كوردستان نین، بۆیە لە ئێستادا كە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبووە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بنیرێت حكومەتی هەرێم هۆكارە بۆ ئەوە چونكە دەزانێت ئەگەر لیستی هێزەكانی پێشمەرگە بنێرێت بۆ عێراق دەردەكەوێت كە كەسانێك هەن خەڵكی هەرێمی كوردستان نین و پارە و مووچە لەسەر هەرێم وەردەگرن، ئەوەش پێچەوانەی یاسا بەركارەكانە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگەی خولی پینجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانمان ژمارەی ئەو هیزانە زیاد لە 12 هەزار كەسە و مووچەی مانگانەیان لە 900 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات و مووچە و بودجە و چەك و پێداویستیەكانیشیان لەسەر هێزەكانی زێرەڤانی دابیندەكرێت كە دواجار دەچێتەوە سەر بودجە و خەرجی وەزارەتی پێشمەرگە
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكیتی بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان بوونی هەرهیزێكی بیانی لەناوخاكی هەرێمی كوردستان یان عێراق كە مووچە و بودجەیان لەسەر حكومەتی هەرێم بێت ئەمە پێچەوانەی دەستورە، چونكە ناسنامەی ئەو كەسانەی لەو هێزانەن هاووڵاتی عێراقی نین، ئەمەش مەترسییە لەسەر ئەوەی كە ئەگەر سكاڵایەك لەدادگای باڵای فیدراڵی تۆمار بكرێت، دادگا بڕیار لەسەر هەل,ەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە دەربكات یاخود بەلایەنی كەم بڕیار لەسەر ڕاگرتنی مووچەی هیزەكانی پێشمەرگە بدات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNهێزی پێشمەرگەی ڕۆژ، كە ساڵی 2011لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دروست كران، سەرەتای خۆڕێكخستنی لەشكری ڕۆژ، لە ڕیزەكانی ئەلقاعیدە و ئیخوان موسلیمیندا بوو، كە بە خۆیان دەوت ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دروستكردنی ئەو هێزانە سەرەتا بۆ ئەوەبوو وەك باڵانسی هێز بەرانبەر هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە بەكاریان بهێنێت، بەڵام دوای ئەوەی نەیانتوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان جێگیر ببن، هەڵهاتن بۆ باشوری كوردستان، ئەندامەكانیان لە كامپەكانی بنەسڵاوە، خنس و بەعشیقە لە لایەن سوپای وڵاتێكی دراوسێی عێراقەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێكرا.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، لە بەرواری 12/4/2012 بە بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئێستای پارتی، ئەو چەكدارانە لەسەر میلاكی هێزەكانی زێرەڤانی، وەكو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ناسێنران، لەكاتێكدا ئەو چەكدارانە پێشتر ناوی (پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا)یان لەخۆیاننابوو، لە ئێستادا خەرجیی مانگێكی هێزەكانی ڕۆژ زیاد لە 15 ملیار دینارە و حكومەتی هەرێم دابینی دەكات و مووچەی هەر چەكدارێكیان لە نێوان 900 هەزار تا یەك ملیۆن و 500 هەزاردیناردایە ئەوەش بەگوێۆەی پلەكانیان دەگۆڕێت
بەپێی زانیارییەكانی SNN ڕێگری سەرەكی بۆ ناردنی موچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەكان، مووچەی هێزەكانی ڕۆژی ڕۆژئاوای كوردستانە چونكە حكومەتی عێراقی سوورە لەسەرئەوەی دەبێت ناوی هێزی بیانی لە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەربهێندرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









