” TBI هەژماری بۆ یەک فەرمانبەریش نەکردووەتەوە و وەڵامی هەرێمی کوردستانیشی نەداوەتەوە”

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوەدەكات كە تائێستا ناوی 821 فەرمانبەری رەوانەی بانكی TBIی كردووە بەمەبەستی بە بانكیكردنیان، بەڵام تائێستا لەلایەن ئەو بانكەوە هیچ وەڵامێكی وەزارەتی دارایی هەرێم نەدراوەتەوە و یەك فەرمانبەریش هەژماری بۆ نەكراوەتەوە لەو بانكە و هەرێم تاكلایەنانە ئەو كارەی كردووە.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكات گوایە لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق TBIی دەستیان كردووە بە بەبانكیكردنی فەرمانبەران و تائێستا ناوی 821 فەرمانبەریان بۆ ئەو بانكە ڕەوانە كردووە، ئەم كارە تەنها لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە كراوە و بانكی TBIی تا ئێستا هیچ وەڵامێكی هەرێمی نەداوەتەوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستپێكردووە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، چونكە لەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەهاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی دەرەوەی هەرێم بە بانكیبكرێن، بۆیە ئەوەی پرۆژەی هەژماری من دەیكات تەوتین نییە و تەنها كات كوشتنە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە وەزیری دارایی عێراق دەچێتە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان، پەرلەمانتارانی كورد لەو لیژنەیە مەبەستیان ئەو بابەتە یەكلای بكەنەوە ئاخۆ بانكی TBI چووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من یاخود ئەو بانكە بە شێوەیەكی سەربەخۆ كاری تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات چونكە ئەوەی ئێستا هەیە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگایەو وەزیری داراییش ئامادەنیە بەو جۆرە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








