“نرخى 100 دۆلار له بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا ده‌بێته 132 هه‌زار دینار”

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا ده‌بێته 132 هه‌زار دینار، ده‌شڵێت: “خواست له‌سه‌ر دۆلار له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه فه‌رمیه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى دراو بۆ 85٪ به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى حوزه‌یران، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌و رێكاره داراییانه‌ى كه بانكى ناوه‌ندى عێراق گرتونیه‌تیه‌به‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى 100 دۆلار ده‌بێته 132 هه‌زار دینار كه نرخى فه‌رمیه”.
به وته‌ى راوێژكاره ئابوورییه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، “به‌هۆى ئه‌و رێكارانه‌ى كه بانكى ناوه‌ندیى گرتونیه‌تیه‌به‌ر خواست له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى دۆلار به نرخى فه‌رمى و له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه فه‌رمیه‌كانه‌وه بۆ 85٪ به‌رزبووه‌ته‌وه”.
قسه‌كانى راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتێكدایه كه رۆژى 23ى ئایار، د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “لە بودجەی ساڵی 2024ى عێراقدا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە”.
بۆچوونى راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار له ئێستادا به 145 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
بانكى ناوه‌ندیى عێراق له ساڵى 2023 نرخى یه‌ك دۆلارى به‌رامبه‌ر هه‌زار و 320 دینار جێگیر كرد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








