
SNN
وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، سێ ئه‌فسه‌ر به‌پله‌ی فه‌ریق روكن کاندیدی پۆستی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقن و سیڤی خۆیان پێشکەشکردوە.
جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کاندیدانی پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بریتین لە هەریەک لە (عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵا، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی).
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق بڕیار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له كاندیده‌كان ده‌دات، به‌ڵام كاته‌كه‌ی په‌یوه‌سته به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته وزاریه‌كان كه له كابینه‌ی نوێ‌دا به بەتاڵی هێڵدراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015، بابه‌كر زێباری لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان خانه‌نشین كرا، عوسمان غانمی پۆستی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقی وه‌رگرت، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2003ه‌وه، ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست كورده‌وه بوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









