
REUTERS/Jonathan Ernst
SNN
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی بەردەم کۆشکی سپی پشێوی لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ژێرزەمینێک گواستراوەتەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: “بەهۆی پشێوییەکانی بەردەم کۆشکی سپییەوە، دۆناڵد ترەمپ بۆ ژێرزەمینی کۆشکی سپی گواستراوەتەوە و نزیکەی یەک کاتژمێر لەوێ بووە تا دواتر گەڕاوەتەوە نهۆمی سەرەوە.
بەگوێرەی سی ئێن ئێن، مێلانیا خانمی یەکەمی ئەمریکا و بارۆنی کوڕیان لەگەڵ ترەمپ بۆ ژێرزەمینەکە گواستراونەتەوە، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی ژیانیاندا بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر زەنگی ئاگادارکردنەوەی پلە سوور لە کۆشکی سپی لێبدرێت ئەوا سەرۆکی ئەمریکا و خێزانەکەی بۆ سەنتەری ئۆپراسیۆنی لەناکاو دەگوازرێنەوە.
شەوی رابردوو بەکاتی خۆجێی، خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوژرانی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە، لەبەردەم کۆشکی سپیدا پشێوی لێکەوتەوە.
خۆپیشاندەران هێرشیان دەکردە سەر پەرژینی کۆشکی سپی و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕژێنیان لە دژ بەکارهێنان، بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیشەوە نزیکەی 50 کەس لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









