دەیان پەرلەمانتاری عێراق چوون بۆ حەج و پارەکەشیان بۆ دابینکراوە

مەراسیمی حەج
SNN
لەکاتێکدا لە پەرلەمانی عێراق پرسە هەستیارەکانی وەکو بودجە و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ چارەسەر نەکراون، دەوترێت نزیکەی 80 پەرلەمانتار بۆ حەجکردن عێراقیان بەرەو سعودیە جێهێشتوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، بەشێک لە پەرلەمانتاران ئەرکی چاودێریکردنیان پێسپێردراوە و خەرجی گەشتەکەیان لەسەر خۆیان نییە.
غەریب ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پهرلهمانی عێراق، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەو پەرلەمانتارانەی ئەرکی چاودێریکردنیان پێسپێردراوە و ژمارەیان لە نێوان 5 بۆ 10 پەرلەمانتاردایە و هەندێکجار زیاتریشە، خەرجی فڕۆکە و مانەوە لەسەر خۆیان نییە و بۆیان دابین دەکرێت”.
غەریب ئەحمەد دەڵێت، “ئەو پەرلەمانتارانەی کە خۆیان بۆ حەج دەڕۆن و هیچ پابەندبونێکی ئیدارییان لەسەر نییە، خەرجی گەشتەکەیان لەسەر خۆیانە”.
ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە گەشتی وڵاتی سعودیە دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج بە نزیکەی 80 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار مەزەندە دەکرێت.
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە گەشتی ئەم ژمارە زۆرەی پەرلەمانتار ڕەنگە ببێتە هۆی کێشە بۆ دانیشتنی تایبەت بە دانانی سەرۆکێکی نوێ.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









