ساڵێك تێپه‌ڕى به‌سه‌ر وه‌ستانى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستاندا

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌مڕۆ ساڵێك تێپه‌ڕى به‌سه‌ر كۆتاییهێنان به كاره‌كانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵى عێراقه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانى به ناده‌ستوورى ناوبرد.
رۆژى 10ى ئه‌یلولى 2022 به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌مه‌نى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ماوه‌ى ساڵێك درێژ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانى. دواتر له دادگاى فیدراڵى عێراق چوار ساكاڵا له‌سه‌ر په‌رمانى كوردستان تۆماركران به تۆمه‌تى ناده‌ستووریبوونى درێژكردنه‌وه‌كه.
پاش چه‌ند دانيشتنێك له رۆژى 30ى ئایارى 2023 دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا به وه‌ستاندنى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و به ناده‌ستوورى له قه‌ڵه‌مدانى درێژكردنه‌وه‌كه و رایگه‌یاند، “بەپێی یاسای ژمارە 1ی مادەی 51ی ساڵی 1992، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نا دەستوورییە”.
به‌هۆى وه‌ستانى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو رۆژى 10ى حوزه‌یران، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى سكاڵایه‌كى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ناچێت.
دوێنێ، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی بە فەرمانێكی وەلائی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی كارەكانمان راگیرا، بەڵام دواجار بە نووسراوی فەرمی كە ئاراستەی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێممان كردووە پێشنیارمان كردووە كە رۆژی 5ى ئه‌یلولى 2024 دیاریبكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه‌كان رێكبخات به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن یاخود دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









