“پەسەندركردنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە دوای پشووی جەژنی قوربان”

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاد لە 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان دەچنە سعودییە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، هەرچەندە چوونی ئەم ژمارە پەرلەمانتارە كاریگەرییەكی ئەوتۆ ناكات لە پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان، بەڵام بەهەموو ئەگەرێك ەسەندكردنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە دوای پشووی جەژنی قوربان
غەریب ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گشتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق ژمارەی ئامادەبووانی پەرلەمانتاران لە دانیشتنە ئاساییەكان نەگەیشتوونەتە 200 پەرلەمانتار، هاوكات بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵیش زیاتر لە 50 پەرلەمانتار بەشداریی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەكەن، بۆیە هەرچەندە چوونی ئەم ژمارە پەرلەمانتارە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر دانیشتەكانی پەرلەمان، بەڵام ئامادەبوونی زۆرترین پەرلەمانتار لە ماوەی درێژكراوەی وەرزی یاسادانان كارێكی گرنگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 50 پەرلەمانتارەی كە ئەمساڵ دەچنە فەریزەی حەج هەندێكیان وەك چاودێر لەسەر ئەركی پەرلەمان دەڕۆن و هەندێكی دیكەشیان لەسەر ئەركی خۆیان و وەك هەر هاووڵاتییەكی دیكەی ئاسایی دەچن كە زۆرینەیان لە پەرلەمانتارانی شیعەو سوننە تائێستا دیار نیە هیچ پەرلەمانتارێكی كورد بۆ مەبەستی حەج بچێتە سعودییە.
ئەو پەرلەمانتارە كورد ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بخاتە بەرنامەی كارەوە، ئەوا بەدڵنیاییی دەتواندرێت پێش جەژنی قوربان خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ هەموارەكە بكرێت، بەڵام پەسەند كردنی كۆی گشتی هەمواری پرۆژەیاساكە دەكەوێتە دوای پشووی جەژنی قوربان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









