
نەوتی عێراق
SNN
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (نیسان/ 4)ی 2024 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، مانگی رابردو زیاتر له 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ گه‌یشته 102 ملیۆن و 386 هه‌زار و 818 به‌رمیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی (نیسان/4) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 100 ملیۆن و 921 هه‌زار و 250 به‌رمیل بوه، هه‌روه‌ها بۆ ئوردن 448 هه‌زار و 606 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، له‌ڕێگه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌شه‌وه 16 هه‌زار و 962 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه”.
ئه‌گه‌رچی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌مانگی رابردودا له‌نێوان 77-83 دۆلار بو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌راپۆرته‌كه‌یدا باسی له شێوازی فرۆشتن و بڕی داهاته‌كه‌ی نه‌كردوه.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









