هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیيه‌كان كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوه‌كو ئێستا دیار نیه كه چ لایه‌نێك به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ئایار، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی بە فەرمانێكی وەلائی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی كارەكانمان راگیرا، بەڵام دواجار بە نووسراوی فەرمی كە ئاراستەی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێممان كردووە پێشنیارمان كردووە كە رۆژی 5ى ئه‌یلولى 2024 دیاریبكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى راوێژكردن له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ى كۆمسیۆن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له واده پێشنیاركراوه‌كه‌ى كۆمسیۆندا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت یاخود واده‌یه‌كى نوێ دیاریبكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
تاوه‌كو ئێستا دیار نییه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن كێن، ئایا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات یان نا؟ چونكه له كۆتا هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌دا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، “ناچینه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه كه تایبه‌ت بێت به دواخستنى كاتى هه‌ڵبژاردن”.
به‌پێى كۆتا فه‌رمانى هه‌رێمى كه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركراوه، بڕیاربوو له رۆژى 10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى سكاڵایه‌كى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له واده‌ى دیاریكراوى خۆی دواكه‌وت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









