بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بڕی پارەی داواكراو جارێكی دیكە زیادیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی زیاد لە حەوت ساڵە بەفەرمی هیچ فەرمانبەرێك لە هیچ داموودەزگایەكی حكومەتی هەرێم دانەمەزراوە و هاوكات ساڵانەش بە سەدان فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەڵام مانگ لەدوای مانگ بڕی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەبێت، بەجۆرێك تەنها لە نێوان مووچەی مانگی چوار و پێنج 20 ملیار دینار زیادیكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەكراوە و وردبینیش كراوە لە هەرێم، بەڵام تا ئەمڕۆ ئەو لیستە ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، كە بەگوێرەی ئەو لیستەی ئامادەكراوە بڕی پارەی داواكراو بڕیتیە لە 970 ملیار دینار بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە شارستانی و سەربازییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی پارەی داواكراو بۆ مووچەی مانگی چوار، بڕی 950 ملیار دینار بوو، هەرچەندە تا ئێستا پارەی هێزە ئەمنیەكان ڕەوانە نەكراوە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕە پارەیەش ڕەوانە بكرێت ئەوا تەنها لەنێوان مانگی چوار و پێنج بڕی 20 ملیار دینار پارەی مووچە زیادیكردووە بەبێئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ ڕوونكردنەوەیەك بدات لەسەر هۆكاری ئەو زیاد بوونەوەی پارەی مووچە.
هەر لە زانارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەگەری زۆرە لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەمانبەران بە وەزارەتی دارایی عێراق و دەستكردن بە وردبینكردن و بەراوردكردنی بە لیستی مووچەی مانگی چوار، پێدەچێت وەزارەتی دارایی داوای ڕوونكردنەوە لە وەزارەتی دارایی هەرێم بكات و بەوهۆیەوە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران داوابكەوێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









