کۆمیسیۆن پێشنیاری وادەیەکی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

هەڵبژاردن
SNN- عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن پێشنیاری کردووە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە پێنجى ئەیلولى 2024 ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایار، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانى کردووە، داوا دەکات وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریبکات.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەوان پێشنیاز دەکەن، رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى گشتیى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت، چونکە ئەوان ناتوانن خشتەى کارەکانیان درێژبکەنەوە و گۆڕانکارى تێدا بکەن.
لە نوسراوەکەدا ئەوە هاتووە، بە فەرمانى لایەندارى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ سکاڵاى تۆمارکراو ژمارە 126ى فیدراڵى 2024 لە لایەن سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە دژى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانى فەرمانى لایەندارى دادگاى باڵاى فیدراڵى، کە بریتیی بوو لە هەڵپەساردنى رێکارە هونەریی و داراییەکانى تایبەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى عێراق بە گوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دواى دەرچوونى بڕیارى دەستەى دادوەرى کۆمیسۆنى هەڵبژاردنەکان لە 20ى ئایارى 2024، بەگوێرەی بڕیارەکە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان مەرسومێکى هەرێمى دەربکات بۆ دیاریکردنى وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن پێشنیاز دەکات رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا خشتەى ئۆپراسیۆنەکانى کۆمیسۆن شیاوى درێژکردنەوە نیین.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









