بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگاتە سەرووی دوو ملیۆن تۆن، عێراق 605 هەزارتۆن وەردەگرێت

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی زیاد لە هەفتەیەكە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم جوتیاران دەستیان كردووە بە دروێنەكردنی گەنم، بەڵام تائێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق فەرمانی بە سایلۆكانی هەرێم نەكردووە دەستبكەن بەوەرگرتنی گەنم، هاوكات ئەمساڵ نزیكەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی بەگەنم چێندراوە و بەرهەمی ئەمساڵی گەنمیش زیاتر لە دووملیۆن تۆن دەبێت بەڵام عێراق دەیەوێت 605 هەزار تۆن وەربگرێت.
هیواعەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNێ ڕاگەیاند: تائێستا لەهەرێمی كوردستان دەستنەكراوە بەڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق فەرمان بۆ سایلۆكان نەهاتووە بۆ ئەوەی دەستبكەن بەوەرگرتنی گەنم لەكاتێكدا زیاد لە هەفتەیەكە لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دروێنەكردنی گەنم دەستیپێكردووە و بەشێكی جووتیاران لە گۆڕەپانەكاندا گەنمەكانیان هەڵڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەم ساڵ ڕووبەری دوو ملیۆن و 955 هەزار و 376 دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، پێشبینیش دەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتربێت لە دوو ملیۆن تۆن، بۆ رێككەوتن لەسەر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆكانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق بەردەوامە بەڵام تا ئێستا ئەمڕۆش رێككەوتن نەكراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی عێراق دەیەوێت بڕی 605 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت ئەوەش ڕێژەیەكی زۆركەمە بۆیە ئێمە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە زیاتر لە ملیۆنێك تۆن وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا سێ جار سەردانی بەغدامان كردووە بەڵام تا ئەمڕۆ بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی لەو بڕەی دیاریی كردووە زیاتر وەرنەگرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
50 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
50 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








