
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك لەیادی 49 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكە بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، یەكێتی هەمیشە لەگەڵ تەبایی و سازانی نیشتمانیدایە.
لە بەشێكی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییدا هاتووە، “ئێستا گەلەكەمان و ئەزموونە خۆماڵییەكەی لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە، كە پێویستی بە سازدانەوە، پەرەپێدان و ڕاستكردنەوەی رێڕەوەكەی هەیە، باشترین رێگاچارەی ئاشتی و دیموكراتیش بۆ ئەم ئامانجە رەوایانە، هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە كە پەرلەمان و حكومەتێكی نوێی ئەوتۆ بێنێتەكایەوە دەرەقەتی ئەركەكانی قۆناغ بێت”.
دەقی پەیامەكە:
بۆ یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی و 48 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
هەڤاڵانی یەكێتیی لە سەرجەم بوارەكانی خەباتی پێشمەرگایەتی، ڕێكخراوەیی و دیموكراتی، بە دێرین و نوێوە
بە سڵاوێكی گەرمەوە پیرۆزبایی 49 ساڵەی دامەزراندن و 48 ساڵەی دەسپێكی شۆڕشی نوێتان لێ دەكەین كە دوو بۆنەی گەورەن لە مێژووی كوردستان و عیراق و لە مێژووی خەباتی دیموكراتی گەلانی ئازادیخوازدا، بۆنەی ڕاگەیاندنی تەرزێكی نوێی خەباتی سیاسی و رێكخراوەیی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و بۆنەی جاڕدانی شۆڕشێكی هەمەلایەنەی جەماوەری كە لە ناو جەرگەی هەرەسی ناڕەوادا، دڕی بە شەوەزەنگی نا ئومێدی دا و چرای ڕۆشنی رێگای ئازادی هەڵكرد، ڕاستەڕێی ستراتیژی (ئاشتی، دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین) بەرەو سەركەوتن گرتەبەر.
لە ماوەیەكی كەمدا پریشكی بڵێسەی ئەم تێكۆشانە چروپڕەی یەكێتیی و شۆڕشەكەی بە رێبەرایەتی سەرۆكی نەمر مام جەلال و هەڤاڵانی دامەزرێنەر و تێكۆشەرانی ناوەوەی وڵات، چیا سەركەشەكانی كوردستان و كۆری تینووی خەباتی ناوەوە و دەرەوە و گشت كایەكانی سیاسی و دیبلۆماسی و راگەیاندنی ئاوەدانكردەوە.
ئەم كاروانە شۆڕشگێڕییە هەموو بەربەست و پلانەكانی دوژمنان و داگیركەری فاشتی تێكشكاند و تێپەڕاند. درێژترین روباری خوێنی شەهیدانی كردە خەڵاتی میللەتەكەمان و هەرگیز نەسرەوت تا سەركەوت لە ڕاپەڕینی رزگاری كوردستان، تا مژدەی روخانی دیكتاتۆری بەعسی كردە ڕاستی و داخوازی گەلەكەمانی لە وڵاتێكی دەستوری و فیدرالیدا هێنایەدی و گەیاندیە كەناری ئارامی و ئازادی.
خوشك و برایەنی خۆشەویست
ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەربەرزییەوە یادی (49) ساڵەی دامەزراندنی وەك بۆنەیەكی میللی و نەتەوەیی مەزن دەبینێ كە هەموو چین و توێژەكانی میللەتەكەمان هەقی خۆیانە خاوەندارێتی لێ بكەن و شانازی پێوە بكەن، چونكە ئەم هەموو رەنج و قوربانییە بۆ ئەوان و بەوان جێبەجێ كراوە و سەرخراوە. چونكە شەهیدانی یەكێتی، پێشمەرگە قارەمانەكانی سەنگەری نەبەردی و نەبەزین، هەڤاڵانی زیندان و رێكخستنەكان، ژنانی ئازا و تێكۆشەری رووسووری خەباتی یەكسانی و یەكێتی، هەر هەموویان لە چاكترین رۆڵەكانی ئەم گەلەن و بە ناوی یەكێتییەوە ئەم ئەركە پیرۆزەیان ڕاپەڕاندووە. بۆیە یەكێتی ئەم یادە پیرۆزە دەكاتە دەرفەت بۆ جۆشدانەوەی خەبات لە پێناوی ئاسۆی ژیانی نەوەكانی داهاتوومان لە كچان و كوڕانی كوردەواری و وەك هەمیشە، بێ سڵەمینەوە بۆ پێشەوە دەڕوا و ئاور لە دواوە ناداتەوە، مەگەر بۆ پێزانینی تێكۆشانی رابردوو و ئیلهام وەرگرتن بۆ خەباتی لەمەودوا نەبێت.
جەماوەری سەرفرازی كوردستان
هەموو لایەك دەزانن ئێستا گەلەكەمان و ئەزموونە خۆماڵییەكەی ، لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە كە پێویستی بە سازدانەوە، پەرەپێدان و ڕاستكردنەوەی رێڕەوەكەی هەیە. باشترین رێگاچارەی ئاشتی و دیموكراتیش بۆ ئەم ئامانجە رەوایانە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە كە پەرلەمان و حكومەتێكی نوێی ئەوتۆ بێنێتەكایەوە دەرەقەتی ئەركەكانی قۆناغ بێت و بە دەنگی ئازادی خەڵكی دەرفەتی حكومەتێكی خزمەتگوزارتر برەخسێنێ كە داكۆكی و پێداگری لەسەر ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستوری و دیموكراتییەكانی كورد لە بەغدا بكا و بە یەكگرتوویی و بەرپرسیارێتیەوە هەڕەشەكانی بەردەم قەوارەی هەرێمی كوردستان، لە هەركوێوە بێت، لە قاوبدات.
ئەمڕۆ پشتبەستوو بە ئیرادەی دەنگدەران و بەو ڕاستییە درەوشاوەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئكیدی لەسەر كردەوە كە (یەكێتی مێژووە، یەكێتی خوێنی شەهیدە، یەكێتی قوربانی و یەكێتی هێزە) رووی بانگەوازمان لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و چین و توێژەكانێتی، بە تایبەتی لاوەكانمان كە لەم وێستگە دیموكراتییەی هەڵبژاردندا بە جۆش و خرۆشەوە بێنە كۆڕی هەڵبژاردنەوە و پەنجەمۆری خۆیان لە داهاتووی خۆیان بدەن، متمانە بە یەكێتییە سەرسەخت و سەر ڕاستەكەی خۆیان نوێبكەنەوە. كە دیرۆكی نزیكەی نیو سەدە ئەم متمانەیە پتەوتر دەكات لە سایەی یەكێتی هەڵوێست و یەكێتی ریزەكانی ئەمرۆی هەڤاڵاندا، لە سایەی گەڕانەوەی هەر ئێستای بەڵانسی هێز و ئیرادە لە كوردستان و گێڕانەوەی سەنگی یەكێتی و كورد لە ناو ڕاڕەوە سیاسییەكانی بەغدا و پایتەختەكانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، لەسەر ڕێبازی ئاوەدانی سەرۆك مام جەلال. بەتایبەتتر كە رەوتی رووداوەكان سەلماندویانە ، پاڵپشت بە پشتیوانی جەماوەرەكەمان ،هەرچی كراوە یەكێتی كردوویەتی و هەرچی ماوە لە ئەركی چاكسازی و ئاوەدانی و خزمەتی كۆمەڵگەی كوردستان هەر بە یەكێتی دەكرێت، بە هاوكاری و بەشداری كارای هێزە دەربەستەكانی ئەزموونی دیموكراتی كوردستان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ تەبایی و سازانی نیشتمانیدایە و لەم یادە پڕ شكۆیەشدا تەئكید لەسەر ئەو پرەنسیبانە دەكاتەوە.
پیرۆزە یادی یەكێتییەكەی خۆتان.
سەركەوێ كاروانی خەباتی پێنج دەیەی میللەتەكەمان بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی نوێ و گەلەكەمان، لە سەروی هەمووشیانەوە گیانی پاكی شكۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆك مام جەلال.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









