“مه‌سرور بارزانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پێشمه‌رگه بیانیه‌كان چووه بۆ به‌غدا”

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: KRG
SNN- عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌بوونى ناوى بیانى له‌نێو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا سه‌ردانى به‌غدا كردووه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ئایار، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى عێراق كۆبووه‌وه. سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ نه‌نانردنى لیستى مووچه‌ى مانگى ئایارى مووچه‌خۆران و دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى هێزه ئه‌منییه‌كان.
به‌پێى به‌دواداچوونى SNN ، “هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا په‌یوه‌ندى به كێشه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى هێزى رۆژه‌وه هه‌یه كه خەڵكی سوریان و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە مووچەیان بۆ خەرج بكات”.
پێشتر SNN ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، “كه نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه په‌یوه‌ندى به كێشه‌ى هێزى رۆژوه هه‌یه كه ژماره‌یان 12 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ده‌ست SNN كه‌وتوون، “تاوه‌كو ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی ئایارى فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، هاوكات تا ئەمرۆش هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و دیاریش نییە كەی پارە دەگات”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “لیستی مووچەی مانگی ئایار فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادەكراوە و بڕی پارەی داواكراویش بۆ مووچە 970 ملیار دینارە. هاوكات، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداركراوەتەوە كە لیستی مووچە بەبێ پلە بەرزكردنەوە رەوانە بكەن تا ئەوكاتەی ئاگاداردەكرێنەوە كە بە پلەبەرزكردنەوە لیستەكە ئامادە بكەن”.
پێشتر، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا رایگه‌یاند، “چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لە بەغدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









