پارتی رێككەوتنی ژێربەژێری كردووە بۆدانانی پارێزگاری كەركوك و یەكێتیش ڕێگەنادات

دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، یەكێتی سورە لەسەر ئەوەی كە دەبێت پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت و ڕێگری لەهەر هەوڵێكیش دەكات كە ببێتەهۆی لە دەستدانی پۆستی پارێزگاری كەركوك چونكە ئێستا پارتی لەو هەوڵەدایە و ڕێككەوتنی ژێربەژێری كردووە.
د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دواین كۆبوونەوەی هێزوولایەنە سیاسییەكانی كەركوك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەغدا نەتواندراوە هیچ ڕێككەوتنێكی كۆتایی لەبارەی دانانی پارێزگارێكی نوێ بێتە ئاراوە بەو پێیەی كە پارتی و بەشێك لە توركامان و بەشێك لە عەرەبەكان ڕێككەوتنێكی ژێربەژێریان كردووە بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار بدرێت بە پارتی بۆماوەی ساڵێك، بەڵام ئەم ڕێككەوتنە لەلایەن یەكێتییەوە ڕەتكراوەتەوە و ڕێگە بەجێبەجێكردنی نادات.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بەمافی خۆمان دەزانین بەوپێیەی كە زۆرترین دەنگی ناو ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەستهێناوە، هاوكات بەشێك لەعەرەبەكانیش لەگەڵ فراكسیۆنەكەی ئێمەدان بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار وەربگرین، بەڵام جێگەی داخە كە نوێنەری پارتی لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ وتوویەتی كە پۆستی پارێزگار بدرێت بەعەرەبێك لە كوردێك باشترە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، پارتی زۆر گرنگ نییە بەلایەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كوردێك بێت و كەركوكیش بەلای پارتییەوە زۆر گرنگ نییە، بۆیە ئەو سەردانەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت پێناچێت پەیوەندی بە كۆبوونەوەكەی دوێنی سەرۆكوەزیرانی عێراق و ڕێككەوتنەكەی پارتی و توركمان و بەشێك لەعەرەبەكانەوە هەبێت چونكە تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی باڵای پارتی لەسەر كەركوك نەهاتووەتە جواب و تەنها مەبەستیانە یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەرنەگرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









