
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی سبەی پارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، دەڵێت “تا دوێنێش وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی پارە نەكردووە بۆ مووچەی ئەو هێزە ئەمنیانەی كە مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە.”
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە بەدواداچوونمان بۆ ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بۆمان دەركەوت كە تا دوێنێ پێنج شەممە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نەكردووە و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی سبەی یان دووسبەی ئەو پارەیە ڕەوانە بكرێت، چونكە وەزیری دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەی ئەو هێزانە هەبووە
ئاماژەی بەوەشكرد، تێبینی وەزیری دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئەوەیە كە لە لیستەكەدا ژمارەی هێزە ەئمنییەكان بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو زیادیكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی كەسانی بیانی هەیە لە لیستەكەدا كە خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی نین و خەڵكی سوریان لە چوارچێوەی هیزی ڕۆژدان، بۆیە وەزیری دارایی عێراق تێبینییەكانی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و لە چاوەڕوانەی وەڵامی سەرۆك وەزیراندایە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم، لیست ئامادەكراوە بەڵام تادوێنیش ئەو لیستە ڕەوانەی بەغدا نەكراوە و هاوكات بە بێ پلە بەرزكردنەوەش لیستەكە ئامادەكراوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت بۆ خەرجكردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








