بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشك بەرز دەبێتەوە و هۆكارەكەشی دەخرێتە ڕوو

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو زیاتر لە 500 دیناری ڕۆشتووەتەسەر ئەوەش بەهۆی ئەوەی كیڵگە پەلەوەرییەكان مریشكیان تێدا كەمبووەتەوە و هاوكات خواستیش لەسەر مریشك زیادیكردووە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش ئاماژە بەودەكات هێشتا خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان لەزەرەردان.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی و گەرمیان بەSNNی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژیكە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكان ڕووی لە بەرزبوونەوەكردووە، بەجۆرێك بەر لەدوو هەفتە نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە كەمتر لە دوو هەزار دینار دەفرۆشكرا، بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیك مریشك بۆ دوو هەزار و 300 تا دوو هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مرشك پەیوەندی بەوەوەهەیە كە لە ئێستادا بەرهەمی مریشكی ناو كێڵگەپەلەوەرییەكان كەمیكردووە و زۆربەی كێلگە پەلەوەرییەكان لە دووهەفتەی پێشتر بەرهەمەكانیان خستە بازاڕەوە ئێستا بەرهەم بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر مریشك زیادیكردووە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان ئەگەرچی نرخی مریشكی بەرزبووەتەوە، چونكە بەرهەمهێنانی یەك كیلۆ مریشك دوو هەزار و 800 دینار لەسەر خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت و بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 500 دینار دەیفرۆشنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی جوجك و پێداویستی ناو كیڵگە پەلەوەرییەكان زیادیكردووە و حكومەتیش هاوكاری خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان ناكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









