رێككه‌وتنێكى نهێنى ئه‌ردۆغان و سودانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: AA
SNN
په‌یمانگاى واشنتن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى توركیا له‌كاتى سه‌ردانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا بۆ عێراق رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه به‌مه‌به‌ستى رێگه‌دان به مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی هێزه‌كانى توركیا له عێراق.
مانگى نیسان، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا سه‌ردانى عێراقى كرد و له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا 27 رێككه‌وتننامه‌ى له بواره‌كانى ئابوورى و سه‌ربازى له‌گه‌ڵ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى واژوو كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى حوزه‌یران، په‌یمانگاى واشنتن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجى ئاشكراى كرد، “یه‌كێك له رێككه‌وتنه‌كان بریتیبووه له رێگه‌دان به مانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى زياتر بۆ عێراق”.
په‌یمانگاكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئه‌گه‌رى زۆره له داهاتوودا ئه‌و رێككه‌وتنه بچێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان عێراق و توركیا له‌كاتێكدایه، كه به بیانووى هه‌بوونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان كه حزبێكى دژبه‌رى توركیایه سوپاى توركیا چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه له ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا جێگیر بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانه گوند و ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆردومان ده‌كات به هه‌مان هۆكار.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









