سەردانەكەی مەسرور بۆ بەغدا نەیتوانی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەر بكات

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەكاتی سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە بەو سەردانەی سەرۆكی حكومەت گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەركراوە، بەڵام تا ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەنەبووە پارەی ئەو هێزانە خەرج بكات، SNNیش هۆكارەكەی دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەگەڵ ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدای كردوو لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی چەند حزبێكی سیاسی عێراق كۆبوویەوە، دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە ئەو سەردانە بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە و ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەكان بووە، بەڵام دەركەوتووە كە ئەو سەردانە تەنها بۆ ئەوە بووە مەسرور بارزانی تەكلیفی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە فەرمان بە (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق بكات بە خەرجكردنی پارەی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ.
ئاماژە بەوەشكرد، هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە لیستی هێزەكانیی یەكەی 80 بە هەزاران ناوی پێشمەرگە نوسراوە كە ناسنامەی عێراقییان نییە و بەشێكیان خەڵكی سوریان لە چوارچێوەی هێزی ڕۆژدان و بەشێكیشیان خەڵكی ئێرانن و لە چوارچێوەی پێشمەرگەكانی پارتی ئازادی كوردستان(پاك) كە حسێن یەزدان پەنا سەرۆكایەتیان دەكات ناویان لە لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە نوسراوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەو سەردانەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا نەیتوانی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەر بكات، چونكە وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر ئەوەی واژوو لەسەر ناردنی هیچ بڕە پارەیەك ناكات كە بەشێوەیەكی نایاسایی و پێچەوانەی دەستور بدرێت بەكەسانی غەیرە عێراقی، بۆیە تا ناوی ئەو پێشمەرگانە نەسرێتەوە لە لیستی مووچە ئامادەنین پارە بۆ ئەو هێزە ئەمنیانە بنێرن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









