
شیرین یونس
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەموو هاووڵاتیانی كوردستان ئەوەدەزانن كە سەردان و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بافل و هەروەها لەكاتە سەختەكان كە هیچ بەرپرسێك ئامادەنەبوو بچێتە بەغدا قوباد تاڵەبانی دەچوووە بەغدا بۆ مووچە و قوتی هاووڵاتیان، بەڵام هیچ كات بەرپرسانی پارتی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان ڕێیان نەكەوتووەتە بەغدا مەگەر بۆ خیانەت بووبێت سەردانی بەغدایان كردبێت.
شیرین یونس، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: مرۆڤ بۆئەوەی كە بیەوێ درۆوڕاستی هەروەها باش و خراپ لەیەكتر جیابكاتەوە ئەوا پێویستە ئاو لەڕابردوو خۆی بداتەوە و كارەكانی ڕابردوو بێنێتەوە یادی خۆی وبزانێ مێژوو چییە چونكە حزبەكان بەمێژوویانەوە دەناسرێنەوە بۆیە تەواوی مێژووی یەكێتی بهێنینەوە یادمان هەرگیز دەستی نەخستۆتەناو دەستی هیچ لایەنێكی بیانی و ناوەخۆیی مەگەر لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان بووبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مێژووی پارتی ڕێك پێچەوانەی مێژووی یەكێتیە چونكە بەدرێژایی مێژوو هیچ كات دەستی نەخستۆتە ناو دەستی هیچ لایەنێك مەگەر بۆ خیانەت نەبوبێ بۆیە ئەمجارەش وەك پیشەی هەمیشەییان بۆ خیانەت لە بەغدان و ڕۆژێك لە ڕۆژان بۆ بەرژەوەندی گشتی ڕێیان نەكەوتووەتە بەغدا.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هاووڵاتیانی كوردستان ئەوەدەزانن كە سەردان و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ و هەروەها لەكاتە سەختەكان كە هیچ بەرپرسێك ئامادەنەبوو بچێتە بەغدا قوباد تاڵەبانی دەچووە بەغدا بۆ مووچە و قوتی هاووڵاتیان تادواجار توانی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا ئاسایی بكاتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەبكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









