“تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی پارتی جگە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەسەر پرسی كەركوك سەردانی بەغدای نەكردووە”

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی یەكێتی ڕێگربوو لەوەی ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری پارتی و بەشێك لە عەرەب و توركمانی كەركوك سەربگرێت بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات كەركوك بەلای پارتییەوە گرنگ نییە و تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی پارتی جگە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەسەرپرسی كەركوك سەردانی بەغدای نەكردووە.
د.ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانەی مەسرو بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پەیوەندی بەپرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كوردێك نییە، بەڵكوو ئەوان پێیان ئاساییە كە ئەو پۆستە بدرێتە كەسێكی غەیرە كورد بەڵام بەمەرجێك یەكێتی نەبێت، ئەوەش بیركردنەوەیەكی خراپە و دەیانەوێت ئەو دۆڕانەی بەسەریاندا هات لەكەركوك بەوجۆرە قەرەبوو بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەی مەسروبارزانی بۆ بەغدا لە هیچ تەوەرێكی كۆبوونەوەكانیدا پرسی كەركوك نەخراوەتە بەرباس چونكە كەركوك بەلای پارتیەوە گرنگ نییە و نابێت، بۆیە جگە لە باسكردن بۆ بەرژەوەدی تایبەت و ڕێككەوتنی ژێربەژێر هیچ شتیكی ئەوتۆ لەو جۆرە سەردانانە نابیندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNسەردانەكەی مەسروبارزانی بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق جگە لەوەی بۆ تەكلیفكردن بووە لە بەرپرسانی بەغدا ڕازیبن بە خەرجكردنی پارەی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ هیچ بابەتێكی سەرەكی كە پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتی كوردەوە هەبووبێت باس نەكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









