سەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ دەستگیرکرا و قەیوم لە شوێنەکەی دانرا

SNN
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی جۆلەمێرگەوە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ لە پۆستەکەی دورخرایەوە و هاوکات، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیران، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، مەهمەت سدیق ئاکش سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ لە کارەکەی دورخرایەوە و دوای بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وانەوە دەستگیرکرا، پاشان گواسترایەوە بۆ هەکاری بۆ ڕێکاریە ئەمنییەکان.
ئاماژە بەوەکراوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی جۆلەمێرگ لە دەوری بینای شارەوانی ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر و لایەنگرانی دەم پارتی کە لەبەردەم بینای شارەوانی گردبوونەوە، پۆلیس ڕێگەی نەدا بچنە ناو بینای شارەوانییەوە.
سەبارەت بەو رووداوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ لە شوێنی ئاکش دانراوە، جەختیان لەوەکردووەتەوە، ئاکش بەناوی “رێکخراوی تیرۆر” کە مەبەست لێی پەکەکەیە، هەڕەشەی لە کاسبکاران کردووە و لێپرسینەوەی لە خەڵک کردووە، پرسەی بۆ گەریلاکانی پەکەکە رێکخستووە.
ئەوەخراوەتە ڕوو، مەهمەت سدیق ئاکش لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە بەشێوەیەکی کاتی و بەگوێرەی ماددەی 127ـى دەستوور لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
هاوکات دەم پارتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیس باڵەخانەی شارەوانیی جۆلەمێرگیان گەمارۆداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس بە زۆر چووە نێو باڵەخانەی شارەوانی جۆلەمێرگ.
دەڵێت “ئێمە بیرۆکەیەی قەییووم رەتدەکەینەوە، گەلەکەمان لە 31ـی ئازاردا نیشانیدا ئەم بیرۆکەیە قبووڵ ناکات، ئەم چەمکەی کودەتاچی و قەییوومە نەوەک هەر بۆ سەر جۆلەمێرگ، بەڵکو بۆ هەموو خەڵکی تورکیا هەڕەشەیە، گەلەکەمان هەڵوێستی دیموکراسی خۆی دەردەبڕێت، لەلایەکی ترەوە، داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد لەبەرامبەر دەستگیرکردنی ئاکشدا، هەڵوێستی دیموکراتییان هەبێت.”
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









