زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكەم و لە عێراقیش پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ ساڵی سێەیەم لەسەریەك زانكۆی سلێمانی توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم بەدەست بهێنێت ئەوەش بەگوێرەی نوێترین ڕیزبەندی جیهانی كە بۆ زانكۆكانی جیهان و عێراق كراوە لەلایەن وێبسایتی كلاریڤێت ڕیزبەندییەكە ئەنجامدراوە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە.
بەگوێرەی ئەو ریزبەندییەی كە لەلایەن وێبسایتی Clarivate بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو،لە نوێترین وەشانی ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهان بۆ سایتەیشن لە وێبساینس (WoS: Clarivate Analytics) زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان هەنگاوی گرنگیان بەرەو پێشەوە ناوەو دەسكەوتی زانستی گرنگیان تۆمار كردوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕیزبەندیەكە تایبەتە بە بەرهەمی زانكۆكان لە نێوان ساڵانی (2019-2023)، لەسەر ئاستی عێراق (86) زانكۆ و دامەزراوەی زانستی لە ڕیزبەندییەكەدا ناویان لە لیستەكەدا تۆمار كراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش (15) زانكۆ تۆمار كراوە، كە (10) زانكۆی حكومی و پێنج زانكۆی تایبەتن، ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕیزبەندی پێشووتری ئەو وێبسایتەدا تەنها (13) زانكۆی هەرێمی كوردستان ناویان هەبوو.
بەگوێرەی ئەو ڕیزبەندییە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی سێیەم دێت، هاوكات زانكۆی سەلاحەدینیش بە پلەی دووەم لەسەر ئاستی هەرێم و پلەی چوارەم لەسەر ئاستی عێراق دێت، هەر لەڕیزبەندیەكەدا زانكۆكانی سۆران و جیهان و تیشك و زنكۆی پلەتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی دهۆك و پۆلەتكەنیكی هەولێر و زاخۆ و زانكۆی كوردستان لەهەولێر لە پلەی سێیەم تا پلەی 10 یەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان دیاركراون.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









