
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP Photo/Evan Vucci
SNN
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا هه‌ژمارێكى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك كرده‌وه، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و تۆڕه‌ى ده‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى حوزه‌یران، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا و سه‌رمایه‌دارى جیهانى هه‌ژمارێكى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك كرده‌وه و یه‌كه‌مین ڤیدیۆى خۆى تێدا بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: “شه‌ره‌فمه‌ندم كه هه‌ژمارى تیكتۆكم كردووه‌ته‌وه”.
سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى كه‌متر له 24 كاتژمێردا توانى 3.6 ملیۆن فۆڵۆوه‌رز كۆبكاته‌وه، به بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌ك ڤیدیۆ.
سه‌رۆكى پێشوو ئه‌مریكا، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا فه‌رمانێكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه كردنى تیكتۆك به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى ئه‌و پلاتفۆڕمه له‌گه‌ڵ چین.
دانانى هه‌ژماره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكاوه له‌كاتێكدایه كه تره‌مپ ده‌ستیبه كه‌مپینه‌كه‌ى كردووه بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا كه به ركابه‌رى تره‌مپ داده‌نرێت لانۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ژمارى له هه‌مان تۆڕ دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌یه‌وه چالاكیه‌كانى بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









