كۆمسیۆن بڕیارى له‌باره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرد

هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به كۆتاكانیشه‌وه 100 كورسیه و هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستاندا دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن، كۆى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بریتیه له 100 كورسى، له‌و ژماره‌یه 95 یان بۆ لایه‌نه‌كانه و پێنجیشیان بۆ كۆتایی توركمان و مه‌سیحى ته‌رخانكراوه. هاوكات، دابه‌شكارى كورسى كۆتاكان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا به‌شێوه‌یه‌كه كه دوو كورسى كۆتاى توكمان و مه‌سیحى بۆ پارێزگاى سلێمانى، دوو كورسى كۆتایی توركمان و مه‌سیحى بۆ هه‌ولێر و كورسیه‌كى كۆتاى مه‌سیحى بۆ دهۆكه.
له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌ىى هه‌ڵبژاردندا و دابه‌شكارى كورسیه‌كان به‌پێى بازنه‌كان به‌مشێوه‌یه، هه‌ولێر 34 كورسى، سلێمانى 38 كورسى، دهۆك 25 كورسى، هه‌ڵه‌بجه سێ كورسى.
ده‌قى بڕیاره‌كه

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









