وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری ئێران كۆتاییهات

خانمێكى دهنگدهرى ئێرانى | فۆتۆ: AP
SNN
دوای ئەوەی وادەیەک بۆ دیاریکردنی ناوی بەربژێران بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دیاریکرا، دوێنێ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە نزیکەی 80 کەس خۆیان کاندیدکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، دوێنێ كۆتا وادەی پێشكەشكردنی داواكاری كاندیدەكان بوو بۆ خولی 14ی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران و ئەمڕۆ كۆتای بە پرۆسەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان هاتووە.
ئاماژەی بەوەکردووە دەشڵێت، 80 كەس خۆیان كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران یەکێک لەو کەسانە ئەحمەد نەژاد، سەرۆکی پێشوو تری ئێرانە بۆ جارێکی تر خۆی کاندید کردووەتەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە 19ی ئایاری ئەمساڵدا لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیدا گیانی لەدەستدا، هەر بۆیە بهپێى ماددهى 131ى دهستوورى ئێران، محهمهد موخبر، جێگرى سهرۆككۆمارى ئێران به رهزامهندى ئایهتوڵا عهلى خامنهیی، رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران بۆ ماوهى دوو مانگ دهسهڵاتهكانى سهرۆككۆماری گرتە دەست، بەگوێرەی دەستوری ئەو وڵاتە دەبێت له ماوهیهكدا كه له 50 رۆژ كهمتر نهبێت، ههڵبژاردنى سهرۆككۆمارێكى نوێ بۆ ئهو وڵاته ئەنجام بدرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دیاریکرا، کە دەکەوێتە 28ی حوزەیرانی 2024، لە 30ی ئایاریش ناونوسین بۆ دیاریکردنی پاڵیوراوانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دانرا و 3ی حوزەیرانیش واتە دوێنێ دووشەممە کۆتا وادە بوو.
هاوکات، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە 12ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تا بەرەبەیانی رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









