كاتژمێر 2:30ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد

وه‌رزى دروێنه‌ى گه‌نم له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 2:30ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى حوزه‌یران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌مساڵ، حكومه‌تى ناوه‌ندى 700 هه‌زار ته‌ن گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگرێت، وتیشى: “رێژه‌كه 200 هه‌زار زیاتره له ساڵانى رابردوو”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى حوزه‌یران، رایگه‌یاند، “له سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى ناوه‌ندیی لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شمان دروستكرد له‌پێناو زیادكردنى وه‌رگرتنى بڕى گه‌نمى جوتیاران، ئه‌وان چه‌ند داواكارییه‌كیان له ئێمه كرد، بۆ نمونه ئه‌نجامدانى رووماڵى ئاسمانى بۆ رووبه‌رى داچێنراو به گه‌نم، جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان، دابه‌شكردنى فۆڕمى جوتیاران و ناونووسكردنى جوتیاران و راپۆرتى تایبه‌ت به بارانبارین به‌پێى مانگه‌كانى ساڵ. ئێمه سه‌رجه‌میمان ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین رێژه‌ى گه‌نمى وه‌رگیراو زیاد بكه‌ین”.
وتیشى: “له ئه‌نجامى رووپێویه‌كه ده‌ركه‌وت كه جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان به قه‌باره‌ى بڕى دوو ملیۆن و نیو ته‌ن گه‌نمى به‌رهه‌مهێنراو زه‌وى داچێنراوى هه‌یه، ئه‌مه‌ش واته مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه بڕى 900 بۆ ملیۆنێك ته‌ن گه‌نمى لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق پێداگیرییان ده‌كرد كه ناتوانن زیاتر له 700 هه‌زار ته‌ن وه‌ربگرن، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكى خۆماندا بۆ زیادكردنى رێژه‌كه سه‌ره‌نجام كاتژمێر 2:30ى به‌ره‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كشتو‌كاڵى عێراق رێككه‌وتنمان واژوو كرد له‌سه‌ر وه‌رگرتنى 700 هه‌زار ته‌نه‌كه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئه‌مساڵ بڕى 200 هه‌زار تۆن زیاتر گه‌نمى جوتیاران وه‌رده‌گیرێت له ساڵانى رابردوودا ته‌نیا 500 هه‌زار تۆن وه‌رده‌گیرا”.
به وته‌ى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، “سبه‌ى ده‌رگاى سایلۆكان به‌ڕووى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نم”، ده‌شڵێت: “پشكى سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان دابه‌شكراوه”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









