
مووچە
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران رەوانەی حکومەتی فیدراڵ کراوە، وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا وردبینیکردنی تەواو ببێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتیی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمە لە کاتێکدا، هێشتا بەشێک لە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان مووجەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە و روون نییە کەی بەغدا مووچەکەیان دەنێرێت، هاوکات تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێشتر لەوبارەوە رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ناوەکان تیایدا زیادیکردووە و کەسانێکی تێدایە کە رەگەزنامەیان عێراقی نییە بۆیە واژۆی لەسەر لیستەکە نەکردووە.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاندبوو، حکومەتی هەرێم بە مەرج لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغدا دەنێرێت، ئەویش ئەوەی بەغدا مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، بەڵام تاکو ئێستا روون نییە کە ئایا بەغدا بڕیاری لەسەر ناردنی پارەکەیان داوە یاخود نا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









