“ئەگەرحكومەتی هەرێم پابەند بێت، خشتەی بودجە گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەردەكات”

د. بڕیار ڕهشید، ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو خشتەی بودجەیەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق پەسندكرا لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و كێشەی مووچە چارەسەر دەكات، بەڵام بەمەرجێك حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی وەكو ئەوەی لە یاسای بودجەدا بۆی دەستنیشانكراوە جێبەجێ بكات و بیانوو نەدات بە حكومەتی عێراق.
د.بڕیاررەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دانیشتنەكەی دوینێی پەرلەمانی عێراق دەستكەوتێكی گەورەی تێدابوو بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو خشتەی بودجەیەی كە لەدانیشتنەكەی دوێنێ پەسند كرا لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و دەتوانێت كێشەی مووچە چارەسەر دەكات، بەڵام بەمەرجێك حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندییەكانی خۆی وەكو ئەوەی لە یاسای بودجەدا بۆی دەستنیشانكراوە جێبەجێ بكات بەتایبەت لە بابەتی تەوتین و ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی و بیانوو نەداتە حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی پشكی هەرێم ڕەوانە نەكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگیی ئەم خشتانە لەوەدایە كە بیانووی بۆ حكومەتی عێراق نەهێشتەوە تاوەكو مووچەی هەرێمی كوردستان نەنێرێت، هاوكات ئەو خشتەیەی پەسەندكرا هەمان ئەو خشتانە بوو كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمانی ناردبوو، تەنها یەك بڕگەی گۆڕانكاری تێداكرا ئەویش گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار بوو لە خەرجی بەكاربردنەوە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان، بەڵام ئەو بڕگەیە پارێزگاكانی باشووری عێراق دەگرێتەوە نەك هەرێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،بەگوێرەی ئەو خشتانەی لە پەرلەمان پەسندكران، هەرێمی كوردستان ناتوانێت مووچەخۆری زیاتر بخاتە نێو لیستەكانی مووچە، چونكە لە یاسای بودجەدا پارە بۆ دامەزراندنی نوێ تەرخان نەكراوە، هاوكات بودجەی عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە كە نزیكەی 12 تریلیۆن دیناری بەراورد بە ساڵی 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێمی كوردستانە، كە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخانكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









