ئەو شوێن و ئوتومبیلانەی کە قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە دیاریکران

SNN
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا لیستی ئەو شوێن و ئوتومبیلانەی بڵاوکردەوە، کە قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رێگا دەدرێت بە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان و ئەو فەرمانگانەی لە ئەرکدان.
هەروەها، رێگا دەدرێت بە کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن لەو ماوەیەدا کە کاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجام بدەن، بەمەرجێک پشتگیری ئەو رۆژەیان پێبێت لەو دەزگایانە کە کاری لێدەکەن.
هاوکات عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگادەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









