
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رێککەوتنی تەواوی لەگەڵ ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی کردووە بۆ فرۆشتنی یاریزانی لای ڕاستی هێڵی بەرگری سیمیدۆی پۆرتوگالی.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مانچستەرسیتی رێککەوتووە سیمیدۆ بفرۆشێت و بەمزوانە گرێبەستی نێوانیان بە کۆتا دێت.
بە پێی رێککەوتنەکە بەرشەلۆنە داوای پارەی بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە کردووە، بەڵام یانەی مانچستەرسیتی کانسێلۆی پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە کردووە بۆ گۆڕینەوە، بەڵام پێناچێت یانە کەتەلۆنیەکە بەم داوایە رازیی ببێت و یانەکە پێویستی بە پارە هەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی تر.
بە قسەی رۆژنامەکە لەم هەفتە کۆتایی بە رێککەوتنەکە دێت و هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.
سیمیدۆ لە راهێنەری یانەکەی نیگەرانە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یارییەکاندا بە شێوەی سەرەکی یاری پێناکات و وەکو یاریزانی یەدەگ زۆربەی جار مامەڵەی لەگەڵ دەکات.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









