“وردبینی لە لیستی مووچە دەستیپێکردووە و پێش جەژن پارە دەنێردرێت”

مووچە
SNN- عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری رەوانەی بەغدا کرد، پەرلەمانتارێک رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەستی بە وردبینی کردووە و گەشبینە بەوەی پێش جەژن مووچە رەوانە بکرێت.
شێروان دوبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە SNN ی راگەیاند: بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەستی بە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
باسی لەوەشکرد، “بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە چاوەڕێ دەکەین پرۆسەی وردبینیەکە خێراتر بکرێت و پێش جەژن پارەی مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت”.
رۆژی سێ شەممە 4ی حوزەیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.”
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









